هەولێر..تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لەماڵی خەزوری كردوە
  2021-05-03       616       

پۆلیسی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە بە چەكی كڵاشنكۆف تەقەی لە ماڵی خەزوری كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی (دەشتی هەولێر) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (پ. ن. ا.) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کڵاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزوری کردبو."

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لەیاسای سزادان، ڕاگیراو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×