لە باشوری كەركوك داعش پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی دا
  2021-05-03       404       

ئەمشەو دوشەممە، چەكدارانی داعش لە دو هێرشی جیاوازدا لە باشوری كەركوك، پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان دا و هێرشەكانیش بریندارو كوژراوی لێ كەوتۆتەوە.

ئاوێنە: لە هێرشێكیاندا چەكدارانی داعش لەنزیك گوندی بەشیری سەربە قەزای داقوق لە باشوری كەركوك بە ئاڕ پی جی پەلاماری خاڵێكی سەربازیی سەر بە لیوای 16ی حەشدی شەعبیی توركمانیان داوە.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا سێ چەكداری حەشد برینداربون و یەكێكی دیكەش كوژراوە.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمشەو دوشەممە، چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای داقوق هێرشیان كردۆتە سەر فەوجی چواری لیوای 34ی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و لە ئاكامدا دو سەرباز بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×