دادگای پێداچونەوە سزای چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد
  2021-05-04       437       
دادگای پێداچونەوەی‌ هه‌رێم سزای چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد كه‌ سزای‌ شەش ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابو. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا لەساڵرۆژی تیرۆركردی رۆژنامه‌نوس سەردەشت عوسماندایه‌، ئەمە رێکەوتە یا نیشاندانی بێمنەتیی ده‌سه‌ڵاته‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێشیه‌ممه‌ دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێکدێن -سێ پارتی‌‌و دو یه‌كێتی‌- بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.

له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگاـ حاکم شێخ لەتیف ده‌ڵێت، رۆژێکی رەش‌و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ تاقە رێگا مابێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگاو ئازادكردنی‌ سزادراوان ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ‌و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێشبینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پێداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ."

هاوكات هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگاوه‌ نوسیویه‌تی‌، "لاتان پرسیار نیە کە ڕێک لەساڵرۆژی تیرۆری (سەردەشت)دا، دادگا سزای چالاکوانانی بادینان جێگیر دەکا؟ ئەمە رێکەوتە یا نیشاندانی ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە زۆر بێمنەتانە دەڵێ؛ سورم لەسەر بەدکاری‌و کپکردنی ئازاداییەکان. ئەم غەدرە پێشکەشە بەلایەنگرانی حزبە بەشدارەکانی ئەم حکومەتە ستەمکارە!".

هه‌روه‌ها عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، لەپێنج دادوەری دادگای تەمیز، دوو دادوەر سزادانی چالاکوانانی بادینانی بەشەش ساڵ قبوڵ نەبوە.. ئەمەش ئاماژەی ڕونە بۆ ئەوەی بەڵگەی سلمێنەر نەبوە کە سیخوڕو تیرۆرستن‌و سزاکە سیاسیە".

بەتۆمەتی "کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری‌و پێدانی زانیاری بەلایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان"، رۆژی 16ی شوباتی‌ 2021 دادگای تاوانه‌كانی 2ی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامەنوسا‌ن‌و چالاکوانانی سنوری بادینان (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عیدو هاریوان عیسا).

بڕیارەکەی دادگای هەولێر بەگوێرەی مادەی 21ی سزادانی عێراقی بو کە تایبەتە بەتێکدانی ئاسایشی هەرێم‌و کارکردنی بۆ لایەنی دەرەکی، بڕیارەکەش لەسەر ئاستی ناوخۆو نێودەوڵەتی ناڕەزایی لێکەوتوەتەوەو داوا له‌دادگای پێداچونەوەی هەرێم ده‌كرا كه‌ بەبڕیارەکەدا بچێتەوەو سزاکە هەڵبوەشێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×