رۆژێکی تری ڕەش
  2021-05-04       1102       

حاکم شێخ لەتیف مستەفا

بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد
رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات
تاقە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ، ئەگەر گریمان سەرۆک رازیش بێ بیدات بەدەستەی گشتی.
تێبینی / جارێ بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارین چاوی پێدا بخشێنەوە دنیا ئەوەندەی بەبەرەوە نیە ، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیەو دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×