کازمی‌و مەکگۆرک كۆبونه‌وه‌
  2021-05-04       155       
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باکوری ئەفریقا كۆبوه‌وه‌و هەماهەنگی‌و هاریکاری نێوان به‌غداو واشنتن-یان تاوتوێكردووه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وه‌فدێکی باڵای ئەمریکا بەسەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا بەهاوەڵی دێریک شۆڵیت راوێژکار لەوەزارەتی دەرەوەو جۆی هید یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دانا سترۆڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتنە بەغدادی پایتەختی عێراق‌و لەلەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەکۆبونەوەیەکیاندا لەبارەی هەماهەنگی‌و هاریکاری‌و کاری هاوبەش لەبوارە جیاوازەکان گفتوگۆیان کردووە.

ئەوەش هاتووە، پێداگرییانکرد لەسەر چالاککردنی بڕیارەکانی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەتی بابەتەکانی کشانەوەی سوپای ئەمریکا و پەرەپێدانی هاوکاری کردن و فراوانکردنی بواری بازرگانی و کەلتوری و ئابوری.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×