2021-05-04   308     
وەزیری تەندروستی لهگهڵ مستەفا کازمی
وەزیری تەندروستی عێراق، وەک یەکەم وەزیری کابینەکەی مستەفا کازمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردو کازمیش پەسەندی کرد.
ئاوێنه: دوای ئەوەی لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشهممهی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشکەشکرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد.
دهستلهكاركێشانهوهی وهزیری تهندروستی لهكاتێكدایه كه بهپێی راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا، لیژنهكه بڕیاریداوه بهگەڕانەوەی وەزیری تەندروستیو پارێزگاری بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی پەسەندکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بەگەڕانەوەی وەزیری تەندروستیو پارێزگاری بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.
بەپێی راگەیەنراێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی تەندروستی پابەند دەکرێت بە لابردنی سەلمان حامد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، نەعیم کازم یاریدەدەری کارگێڕی نهخۆشخانهكه، ئەحمەد جەسام بەرپرسی بەرگری شارستانی لە پۆستەکانیان.
بەپێی بڕیارێکی دیکە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا لەپۆستەکەی لادەبرێت، وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانیان.