یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی داواكاریی پێشكەشی‌ وەزیری دارایی ده‌كات
  2021-05-04       457       
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی داواكاریی پێشكەش بەوەزیری دارایی‌و ئابوری ده‌كات‌و وەزیری دارایی-یش  بەڵێن ده‌جات لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵات‌و بودجەی لەبەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بكات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی‌و ئابوری پێشوازی لەشاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد. لەككۆبونەوەكەدا شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان یاداشتێكی داواكارییان پێشكەش بەوەزیری دارایی و ئابوری كرد. وەزیری دارایی و ئابورییش بەڵێنی پێبدان لەچوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەی لەبەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بكات. 

ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوە كردووه‌ كه‌ "سیستمی پەروەردە شایانی ئەوەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت و مامۆستایان پێشەنگی كۆمەڵگەی ئێمەن، دەبێت بە لەبەر چاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێ بكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×