وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبارەی رادەستنەكردنی داهاتی نەوت وەڵامی بەغدا دەدەینەوە
  2021-05-05       1607       

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەنەوە لەبارەی پرسی رادەستنەكردنی داهاتی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە بەغدا.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەزوترین كات حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی لێدوانەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە رادەستنەكردنی داهاتی نەوت لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا، دەداتەوە.

دوێنێ سێشەممە، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق رایگەیاندبو، تاوەكو ئێستا هیچ داهاتێكی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی بڕگەكانی یاسای بودجەدا رادەستی بەغدا نەكراوە.

بەگوێرەی یاسای بودجەی 2021ی عێراق، دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەو هەروەها نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان رادەستی بەغدا بكات و لەبەرامبەردا پشكی خۆی وەردەگرێت كە نزیكەی 12 ترلیۆن دینار دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×