سلێمانی: دەستڕێژی گولـلە لەسێ گەنج كراو یەكێكیان گیانی لەدەستدا
  2021-05-05       635       

درەنگانێكی شەوی رابردو، سێ گەنج کە لە سلێمانییەوە بەرەو ناحیەی بەرزنجە دەڕۆشتن وتون لەئۆتۆمبێلێكەوە دەسترێژی گولـلەیان لێكراو یەکێکیان گیانی لەدەست دا.

 

ئاوێنە: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند "شەوی رابردوو دەستڕێژی گولـلە لە سێ گەنج كراوە و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و دووانەكەی دیكەش برینداربوون".

ناوبراو وتی "ئەو سێ گەنجە درەنگانێكی شەوی رابردوو لە سلێمانییەوە بەرەو ناحیەی بەرزنجە بەڕێكەوتون و لە نزیك گوندی دەرەتەك لە ئۆتۆمبێلێكەوە دەسترێژی گولـلەیان لێكراوەو لەسەر رووداوەكە كەسێك دەستگیركراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×