لە گەرمیان پێوەری زیرەكی كارەبا دەخرێتەكار
  2021-05-05       265       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئاشكرایكرد، لە چەند رۆژی داهاتودا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پێوەری زیرەكی كارەبا دەخرێتەكار كە بۆ 40 ئەمپێر سنوردار كراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەچەند رۆژی داهاتودا لە ئیدارەی گەرمیان پێوەری زیرەك دەست بەكار دەبێت لەڕوی خوێندنەوەو سنورداركردنی پێوەرەكانەوە بۆ (40 ئەمپێر) بۆ ئەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادبكرێت بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و لە قەزاکانی کەلارو کفری و ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵاو نەوجول و شارۆچکەی گردەگۆزینە 62 هەزارو 734 پێوەر بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە کە دەکاتە لەسەدا 85ی هاوبەشانی کارەبا لەسنوری گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئەوەشی  رونكردۆتەوە كە لەكاتی كەوتنەكاری پێوەری زیرەكی كارەبا كە بۆ 40 ئەمپێر سنوردار كراوە، توانای كاپێكردنی ئەم ئامێرانە بەیەكەوە هەیە كە لەم خشتەیەدا خستونییەتەڕو:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×