2021-05-05   698     
سمکۆ ناکام
چپەیێ: تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی جوانەمەرگ، ئەویش بەو شێوە
خوێڕییانە لەساتی تاوانەکەدا تەواو هەژاندمی. سەرپێیانە دەستم دایە پەڕەیێ کاغەزو چەند
دێڕێکم لەسەر هۆنییەوە. ناردم بۆ یەکێ لەم سایتە کوردییانە، کە یەک دوو کارگێڕیانم
بەشەخسی ئەناسی، بۆ ئەوەی بگا بەخوێنەری کورد. سایتەکە نە بەتەنها بڵاوینەکردەوە، بەڵکو
هەرخۆی لێگێل کرد. زویر نەبووم؛ بێگومان هەر مێدیایە سیاسەتی خۆی هەیەو، سەرپشکە خۆی
لەو بابەتانە بپارێزێ کە لەوانەیە لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا جووت نەبن، مافی من نییە ئەم
سەربەستییەیان لێزەوتکەم یا گلەییان لێبکەم. بەڵام لێتانناشارمەوە هەرچی سەرمهێناو
سەرمبرد تێنەگەیشتم روی مەجلیس نەبوونی ئەم نووسینەی من ئەبێ چی بێت؟ گەرچی بەدووری
نازانم کە ساویلکەییم کەمێ شووڵی لەبەر هەڵکێشابێ. بەهەرحاڵ، لەرۆژانی رابوردوودا فویەکم
کرد بەتۆزی سەر ئەو چەند پەڕەیەداو، لەخۆم پرسی بۆچی سەرلەنوێ هەوڵ نەدەمەوە بگا بەخوێنەر،
ئەویش لەیادی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر هەڵوەراندنی دڵڕەقانەی ژیانی سەردەشتدا؟ نووسینەکە
لەئەسڵدا ناونیشانێکی تری هەبوو: کینەیەکی رەشداگەڕاو.
***
گۆگه‌مێل یاخود گەوگەمێل یا گۆگەمێلا وشه‌یه‌کی (وابزانم) ئارامییه‌و، مانای "وشترخانه" ئه‌به‌خشێ. ئه‌مه‌ناوی
کوێرە دێیەک بوە که که‌وتبوە نزیک شاری ئاربێلای دێرین، واتا هه‌ولێری ئه‌مڕۆوه.
هەر لە سەردەمی داریۆشی یەکەوە پێدەشتی پاڵ ئەم گوندە قۆرخکرابوو بۆ لەوەڕاندنی وشترە
بێشومارەکانی شا، بۆیە ئەم ناوەی پێبڕدرابوو. له‌یه‌که‌م رۆژی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 331
ی پ.ز دا چل‌و حەوت هەزار سه‌ربازی یۆنانی به‌رابه‌ریی شای لاو ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قه‌دۆنی
له‌م ده‌شته‌دا له‌گه‌ڵ سه‌د تا دووسەد هه‌زار سه‌ربازی هه‌خامه‌نشی که شا داریۆشی
سێ فه‌رمانده‌ریان بوو هاتن به‌یه‌کدا. شه‌ڕه‌که به‌به‌زینی فارسه‌کان کۆتایی هات.
شه‌ڕی گۆگه‌مێل، که له‌سه‌رچاوه کۆنە یۆنانییەکاندا هه‌ر به‌شه‌ڕی ئاربێلا ناوبراوه
چوه مێژوه‌وه. نزیکه‌ی بیست‌و چوار سه‌ده پاشتر له‌که‌لاوه‌کانی شاری پۆمپێی رۆمانیدا
(نزیک به‌شاری ناپۆلی له‌ئیتالیا) مۆزایکێکی زۆر جوان دۆزرایه‌وه، که پێئه‌چێ کۆپیی
شاکارێکی یۆنانی کۆنتر بێ. له‌م تابلۆ یه‌جگار دڵگیره‌دا ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌بینرێ که
چۆن نه‌به‌زانه به‌خۆی‌و رمێکه‌وه داریۆش هه‌ڵئه‌بڕێ‌و، چۆن شای هه‌خامه‌نشێکان
به‌شپرزه‌یی هه‌ڵدێ. سه‌یری ده‌موچاوی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگم ئه‌کرد که‌وشه‌ی گۆگه‌مێلم
هاته‌وه یاد. له‌یه‌که‌م تاودا خۆیشم تێنه‌گه‌یشتم بۆچی. به‌ڵام تا زیاتر له‌ده‌موچاوی
سه‌رده‌شت رائه‌مام، ئاشکراتر ئه‌بوو لام که په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه.
پیاوکوژه‌کان ئه‌رکه ناجوامێره‌که‌یان به‌ئه‌نجام گه‌یاند.
له‌هه‌ولێر هیچ به‌رپرسیارێ نووزه‌ی لێوه‌نه‌هات. چه‌ند رۆژی یه‌که‌م خۆیان ته‌واو
لێ گێل کرد. ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بێزی نه‌هات له‌په‌رله‌ماندا هیچ روونکاته‌وه.
گه‌ل کێیه تا نوێنه‌ری هه‌بێ؟ که‌چی تاوێکی نه‌برد له‌چاوتروکه‌یه‌کدا له‌هه‌ولێر
قه‌وما، هه‌موو هاتن به‌یه‌کدا، بوو به‌پاڵه‌په‌ستۆ، ته‌پوتۆز به‌رچاوی گرت، به‌ده‌م
خۆڕاپسکان‌و شپرزه‌یی‌و سه‌خڵه‌تبوونه‌وه ده‌نگ به‌رز بوه‌وه که لیژنه پێکدێ، به‌رپرسان
تاو ئه‌کرێن که به‌وردی له‌م تاوانه بکۆڵنه‌وه‌و، تاوانباران بدۆزنه‌وه. هۆی ئه‌م
هه‌رزه کۆمێدیایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌یاننامه‌یه‌کی دژ به‌م تاوانه بوو که رێکخراوێکی
سه‌ر به‌سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی رایگه‌یاندوه. سه‌یره! خوێنه‌که‌ی سه‌رده‌شت خۆی که‌سیانی
نه‌هه‌ژاند. به‌رینیی تاوانه جانه‌وه‌را‌نه‌که نه‌بوه هۆی لیژنه پێکهێنان. به‌ڵام
چه‌ند دێڕێکی فه‌رمانبه‌رێکی ئه‌مریکی ده‌ستوپێی پێ گوم کردن. ئه‌بێ گه‌لێ چه‌ند چاره‌ڕه‌ش
بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نگهاتنی سه‌رکرده‌کانی بۆ سه‌لامه‌تیی گیان‌و ماڵی هاوڵاتێکانیان
له‌دڵسۆزییان بۆ بێگانه‌کزتر بێ؟
له‌شه‌سته‌کانی سەدەی بیستدا ده‌مێ له‌ناو پ.د.ک دا دووبه‌ره‌کی‌و
هه‌ڵشاخان په‌یدا بوو، هه‌ردوو لای ناکۆک که‌وتنه داشتنی یه‌کتری به‌بازاڕیترین تانه‌و
ناووناتۆره‌ی سووک. باڵی م.س سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی خۆی تاوانبار ئه‌کرد به‌وه‌ی که کوردستانی
به‌مۆزو پرته‌قاڵ فرۆشتوه. بارزانیی خوالێخۆشبویش له‌هیچ جنێوێک ده‌می نه‌ئه‌پاراست،
به‌تایبه‌ت، ئه‌مه‌یش جێی سه‌رنجه، له‌سه‌دان ده‌رفه‌تدا ئه‌وه‌ی له‌ئه‌ندامانی م.س
دا به‌شان سووکی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا که گوایه ئه‌وان خوێنده‌وارو خاوه‌ن شه‌هاده‌ن.
لێره‌وه، من به‌خۆمدا رائه‌په‌رمووم هه‌ر به‌به‌راوردکردن
ده‌موچاوێ ببه‌خشم به‌بکوژه‌کانی سه‌رده‌شت‌و پۆرترێتێکیان بکێشم: سه‌رده‌شت لاوێکی قۆز بوو، ئه‌وان چاره‌گران؛ سەر‌ده‌شت
رۆشنبیر بوو، ئه‌وان بێسه‌واد؛ سه‌رده‌شت بێگه‌رد بوو، ئه‌وان گه‌نده‌ڵ؛ سه‌رده‌شت
به‌سته‌ی سه‌ربه‌ستیی ئه‌چڕاند، ئه‌وان ئه‌ڵقه‌له‌گوێیمان پێ ئه‌فرۆشن؛ سه‌رده‌شت لای
خه‌ڵک خۆشه‌ویست بوو، ئه‌وان ته‌نها به‌تۆقاندن‌و ته‌زویرو به‌رتیل گوێڕایه‌ڵی دابین
ئه‌که‌ن؛ سه‌رده‌شت عاشق به‌گه‌ل‌و نیشتمانه‌که‌ی خۆی بوو، ئه‌وان عومرێکه هه‌ردوکیان‌هه‌ڕاج
کردوه، به‌ڵام له‌هه‌موی زه‌قتر، له‌هه‌موی
سنووربه‌زێنتر ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت شارستان بوو، ئه‌وان کێوی‌و ئه‌شکه‌وتنشین.
ئه‌مه‌یش ناو‌کی کینه ره‌شداگه‌ڕاوه‌که‌یانه، سه‌رده‌شت ئه‌وه‌بوو که‌خۆیان هه‌رگیز
نین‌و نابن: شاری! نه‌ک هه‌چ شارێکیش، به‌ڵکو خه‌ڵکی پیرە ئاربێلا، شارێ که‌سێ هه‌زار
ساڵ مێژوی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه.
تکاتان لێئه‌که‌م بڕواننه وێنه‌که‌ی سه‌رده‌شت، چاوی تێبڕن،
لێی وردبنه‌وه، ئنجا چاو بنووقێنن. ئه‌بینن؟ ئه‌بینن چۆن سه‌رده‌شتی لاو، ته‌نانه‌ت
به‌مردوییش، له‌م وشترخانه‌یه‌دا ئۆردوی بوغز هەڵئەبڕێ؟
ئەم وتارە لە ژمارە ٤٢٧ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە