لە عێراق 32 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-05-05       401       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 32 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 40 هەزارو 115 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 813 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە حەوت هەزارو 248 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 32 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە حەوت حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەك ملیۆن و 91 هەزارو 954 كەس و لەوانە 15 هەزارو 640 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 979 هەزارو 41 كەسیان چاكبونەتەوەو 97 هەزارو 273 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 538 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×