ئەنجومەنی وەزیران "پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی" تاوتوێ كرد
  2021-05-05       319       

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، گفتوگۆی لەبارەی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی كردو هەروەها پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکانی لە هەرێمی کوردستان پەسەندكرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، ڕەشنوسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕوبەڕوبونەوەو بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. 

ئینجا وەزیری پلاندانان دارا ڕەشید، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجە کرد تاوتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبونەوەکانی داهاتو، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران  پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان) پەسەندکرد.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×