بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، حەوت
كۆمپانیای دەرمان لە هەولێر بەهۆی سەرپێچی و كەمتەرخەمییەوە داخران.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، كەمێك لەمەوبەر لە
راگەیەندراوێكدا وتی"لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچون و پشکنینە بەردەوامەکانی
ھۆبەی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی
شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربون لە شێوازی
کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان، هەڵمەتێکی ئەنجامدا."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"بە ھۆکاری ھەبونی سەرپێچی و کەمتەرخەمی حەوت کۆمپانیای دەرمان
لە شاری ھەولێر داخران."
بەڕێوەبەرایەتییەكە جەختی كردۆتەوە كە لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی لە ئەرکەکانی
خۆی بەردەوام دەبێ و بۆ رێگەگرتن لە سەرپێچییەکانی کەرتی دەرمان و دڵنیایی داوە بە
ھاوڵاتیان لە کواڵێتی بەرھەمە دەرمانسازییەکان.