داوا لە كونسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا دەكرێت لەسەر بڕیاری سزادانی چالاكانی بادینان هەڵوێستیان هەبێت
  2021-05-06       363       

حاكم شێخ لەتیف، شارەزا لە یاسا داوا لە هەردو كونسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات لەسەر بڕیاری سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان هەڵوێستیان هەبێت كە بەپێی بڕیارەكە ئەو دو كونسوڵخانەیە شوێنێكن بۆ كاری سیخوڕی و تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: حاكم شێخ لەتیف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای بڵاوبونەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان بۆ پەسەندكردنی سزای پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، بەپێی بڕیارەكەی دادگا كە پلەی كۆتایی وەرگرتوە، هەردو كونسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا لە هەولێر، شوێنێكن بۆ كاری سیخوڕی و تێكدانی ئاسایشی هەرێم و كاری تیرۆرو تێكدان.

حاكم شێخ لەتیف ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو دو كونسوڵخانەیە ئەگەر بەو جۆرەن ئەوا نابێت لەنێو خاكی هەرێمدا بمێنن و ئەگەر واش نین دەبێت هەڵوێستیان هەبێت "چونكە ئیتر هەر رۆژنامەنوس و چالاكوانێك پەیوەندی پێیانەوە بكات یان كردبێت بۆی هەیە روبەڕوی هەمان تۆمەت ببێتەوە."

حاكم شێخ لەتیف، پێشنیاریشی كردوە كە ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی خۆی بەكارنەهێنا بۆ دەركردنی لێخۆشبون بۆ سزادراوانی بادینان، ئەوا رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی و رۆشنبیران لە میدیاو سۆشیال میدیاو لە واقعیشدا هەڵمەت یاخود كەمپەین و هاشتگای "كونسوڵی ئەمریكاو كۆنسوڵی ئەڵمانیا بۆ دەرەوە" بەرپا بكەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×