د. كەریم شەریف قەرەچەتانی: سکاڵا لەسەر مامۆستا هەڵۆ تۆمارناکەم
  2021-05-06       1812       

د. كەریم شەریف قەرەچەتانی، شارەزای دەرونی و مامۆستای زانكۆ رایگەیاند، مەلا هەڵۆ پەیوەندی پێوە كردوەو رونكردنەوەی داوەتێ كە ئەو قسانەی كردونی مەبەستی لەم نەبوە. دەشڵێت: لەبەرانبەر ئەو رونکردنەوەیەی مامۆستا ھەڵۆ، ھیچ سکاڵایەک لەسەری تۆمار ناکەم.

ئاوێنە: پێشتر د. كەریم شەریف قەرەچەتانی رایگەیاندبو، بەهۆی ئەوەی مەلا هەڵۆ لە وتارێكدا كە بەشێوەی ڤیدیۆ بڵاوكراوەتەوە، قسەی نەشیاوی بەخۆی و پلە زانستییەكەی و خێزانەكەی وتوە، سكاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماردەكات.

بەڵام د. كەریم شەریف قەرەچەتانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"مامۆستا ھەڵۆ پەیوەندی پێوە کردم و ھەمو شتەکانی بۆ رونکردمەوەو پێی راگەیاندم کە بەھیچ شێوەیەک مەبەستم تۆ نییەو ئەمە وتارێکی دورودرێژی منەو بۆ کەسێکی ترە بەڵام بەداخەوە یوتیوبی سەر بە (...........) دەستکاریان کردوەو ئەوانەیان لێ ھەڵبژاردوەو وێنەیەکی من و تۆیان لەسەر داناوەو خودا شاھیدە مەبەست تۆ نەبوە، پێش چەندساڵ لەسەر ھەمان بابەت قسەم کردوە، حەز دەکەیت ڤیدیۆکەت بۆ دەنێرم ئەگەر ھەندێک بەشی لاببەیت وادەزانن باسی تۆ دەکەم."

د. شەریف قەرەچەتانی وتوشیەتی"منیش لەبەرانبەر ئەو رونکردنەوەیەی مامۆستا ھەڵۆ ھیچ سکاڵایەک لەسەری تۆمار ناکەم و ریسوایش بۆ یوتوبەکەی (.............) کە ئەو کارە قێزەونەی کردوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×