لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوە بۆ پەسەندكردنی سزای پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان، داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكات سزای ناڕەوای سەر گەنجە دەستگیركراوەكانی بادینان لابەرێ و بەرپەرچی ئەو دەستدرێژییەش بداتەوە كە كراوەتە سەر نێردە دیپلۆماتییەكان.
ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه‌و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات. پێویسته به هه‌مومان، هێزو لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕوی ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره راوه‌ستین."
وتوشیەتی"داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه."
ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده... Posted by Lahur Sheikh Jangi Talabany on Thursday, May 6, 2021
ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده...