وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم دەردەبڕێت
  2021-05-07       867       

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی بەرامبەر پەسەندكردنی بڕیاری سزادانی چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەردەبرێت و دەشڵێت،  زۆر بەنیگەرانییەوە لەوە دەڕوانین كە لەناو بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەدا ئاماژە بۆ ئەو پەیوەندییانە كراوە كە هەندێك لە تۆمەتباران لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەنجامیان داون.

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئێمە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و ئەیاس کەرەم و گوهدار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەعید و ئەریوان عیسا محەمەد لە هەولێر بەداخین. پەسەندكردنی بڕیارە  سەرەتاییەكەی دادگا بۆ سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ مایەی تێگەیشتن نییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەپێی چاودێرانی متمانەپێكراو، رێكارەكانی دادگا لە سەرەتادا کەموکورتییەکی گەورەیان هەبوە، پارێزەران وەک پێویست دەستیان بە بریکارەکانیان رانەگەیشتوە. هەرەوەها بەتایبەتی نیگەرانی ئەو دەنگۆیانەین، کە گوایە لەماوەی زیندانیکردندا لەژێر ئەشکەنجەو فشار دانپیێدانانەکانیان وەرگیراوە. تێناگەین کە هەردو دادگاکەش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردوە."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتوشیەتی"بۆیە بە ماوەیەكی زۆر كەم لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری، بڕیارەکە ئاماژەیەکی نیگەرانكەر دەگەیەنێت سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا. داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەركردنی لێبوردن."

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتوە"هەروەها زۆر بەنیگەرانییەوە لەوە دەڕوانین كە لەناو بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەدا ئاماژە بۆ ئەو پەیوەندییانە كراوە كە هەندێك لە تۆمەتباران لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەنجامیان داون."

جەختی كردۆتەوە كە "ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتكاران لە سەرتاسەری جیهانداو ئەمەش لەگەڵ کۆمەڵگەیەكی مەدەنی چالاکدا دێتەوە، کە حکومەتی هەرێمیش گرنگی زۆر بەو کارە دەدات."

وتوشیەتی"بەپێی بڕیارەكەی دادگا(ی پێداچونەوە)، کارەکانی کونسوڵگەری گشتی بە تاوان دەژمێردرێن، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیەدا کە ئەڵمانیا لەمێژە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق بونیادی ناوەو دەیەوێت لەداهاتوشدا بەو شێوەیە بەردەوام بێت."

دەقی بەیاننامەكە...

ئێمە سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە ڕۆژنامەنوسان شێروان شێروانی و ئەیاس کەرەم و گوهدار زێباری و چالاکوانان شیڤان سەعیدو ئەریوان عیسا محەمەد لە هەولێر بەداخین. پەسەندكردنی بڕیارە سەرەتاییەكەی دادگا بۆ سزدانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بە سزای زیندانی شەش ساڵ مایەی تێگەیشتن نییە.

بەپێی چاودێرانی متمانەپێكراو، رێكارەكانی دادگا لە سەرەتادا کەموکورتییەکی گەورەیان هەبوە، پارێزەران وەک پێویست دەستیان بە بریکارەکانیان رانەگەیشتوە. هەرەوەها بەتایبەتی نیگەرانی ئەو دەنگۆیانەین، کە گوایە لەماوەی زیندانیکردندا لەژێر ئەشکەنجەو فشار دانپیێدانانەکانیان وەرگیراوە. تێناگەین کە هەردو دادگاکەش لێکۆڵینەوەیان لەو دەنگۆیانە نەکردوە. بۆیە بە ماوەیەكی زۆر كەم لە دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری، بڕیارەکە ئاماژەیەکی نیگەرانكەر دەگەیەنێت سەبارەت بە دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە ناوچەکەدا. داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەین دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەركردنی لێبوردن.

هەروەها زۆر بەنیگەرانییەوە لەوە دەڕوانین كە لەناو بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەدا ئاماژە بۆ ئەو پەیوەندییانە كراوە كە هەندێك لە تۆمەتباران لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەنجامیان داون. ئاڵوگۆڕی زانیاری و بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری ڕۆژانەی دیپلۆماتكاران لە سەرتاسەری جیهانداو ئەمەش لەگەڵ کۆمەڵگەیەكی مەدەنی چالاکدا دێتەوە، کە حکومەتی هەرێمیش گرنگی زۆر بەو کارە دەدات. بەپێی بڕیارەكەی دادگا، کارەکانی کونسوڵگەری گشتی بە تاوان دەژمێردرێن، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نزیک و دۆستانەیەدا کە ئەڵمانیا لەمێژە لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق و عێراق بونیادی ناوەو دەیەوێت لەداهاتوشدا بەو شێوەیە بەردەوام بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×