ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆ ئاسایی دەبێت
  2021-05-07       332       

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا هاتوچۆی هاوڵاتیان بە پابەندبون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی، ئاسایی دەبێت.

ئاوێنە: ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا چەند بڕیارێكی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، دەركرد.

بڕیارەكان پێكدێن لە:

یەکەم/ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتوچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت.

دوەم/ هەموجۆرە گردبونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.

سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنوری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە مامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردودا هاوکارمان بون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بەهەمان شێوە لە پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

چوارەم/ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی له‌ نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه‌ له‌ به‌یانى ژماره‌ (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه‌.

پێنجەم/ وەکو ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی و هاوڵاتییان بوە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزی لەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

راگەیەندراوێک لەژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێرەوە

دوابه‌دواى ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی بە پارێزگارەکان دراوە، ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەم بڕیارانەیدا:-

یەکەم/ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتوچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاسایی دەبێت.

دوەم/ هەموجۆرە گردبونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە.

سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنوری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لە مامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردودا هاوکارمان بون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بەهەمان شێوە لە پابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

چوارەم/ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆی له‌ نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه‌ له‌ به‌یانى ژماره‌ (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه‌.

پێنجەم/ وەکو ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی و هاوڵاتییان بوە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزی لەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.7

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×