پارێزگاری سلێمانی: لە رۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت
  2021-05-07       362       

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەرۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بۆ ئێن ئاڕتی باسی لەوەکرد، لەرۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ نابێت، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی جەژندا ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای ھەفتەدا ڕێنمایی پێویست دەردەکرێت.

شەوی رابردو، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ راگەیەندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا بڕیاریدا، دەسەڵات بدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و ئەوان دەتوانن بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو یان سنوردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی دەربکەن.

دوابەدوای ئەوەش ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هاتوچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی، ئاسایی دەبێت.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×