كەشناسی هەرێم: ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە
  2021-05-07       456       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت و لەكاتەكانی نیوەڕۆدا ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە لە پارێزگاكانی باشوری كوردستان راگەیاند.

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم، ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت و لە كاتەكانی نیوەڕۆدا ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیەو لە كاتەكانی شەودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و كەش سەقامگیر دەبێتەوە.

هەرچی ئاسمانی پارێزگای كەركوكیشە، ئەمڕۆ لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵێكی سوك.

بەگوێرەی پێشبینی كەشناسی هەرێم، ئاسمانی پارێزگاكانی باشوری كوردستان سبەی شەممە، ساماڵ دەبێت.

 

 

 




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×