هێزەكانی رزگاریی عفرین كوژرانی سەربازێكی تورك و چوار چەكداری میلیشیاكانی راگەیاند
  2021-05-07       312       

هێزەكانی رزگاریی عفرین، ئەمڕۆ هەینی، كوژرانی سەربازێكی سوپای توركیاو چوار چەكداری میلیشیاكانی سەر بەو سوپایەی لەمیانی سێ چالاكی شەڕڤاناندا لە عفرین و دەوروبەری راگەیاند. دەشڵێت: لەو چالاكییانەدا سەربازێكی دیكەی توركیاو پێنج چەكداری میلیشیاكان بریندار بون.

ئاوێنە: هێزەكانی رزگاریی عفرین، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رۆژی 28ی نیسان، لە چالاكییەكی شەڕڤاناندا لە نزیك گوندی "بورج حەیدەر" لە ناحیەی شێراوای عفرین، دو چەكداری میلیشیاكانی سەر بە توركیا كوژراون و دو ئۆتۆمبێلی ئەو چەكدارانەش تێكشكێنراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەمان رۆژ، هێزەكانی رزگاریی عفرین لە چالاكییەكدا لە شاری عفرین، سەربازێكی سوپای توركیا و چەكدارێكی میلیشیاكان كوژراوەو سەربازێكی دیكەو سێ چەكداری میلیشیاكانیش برینداربون.

لە بەیاننامەكەدا هاتوە، رۆژی 30ی نیسان لە گوندی "خولالكا" لە عفرین، هێزەكانیان لە چالاكییەكدا میلیشیاكانی سەر بە سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا چەكدارێك كوژراوەو دوانی دیكە بریندار بون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×