تەندروستی عێراق: حاڵەتی توشبون لەنێو ئەو كەسانەدا تۆمارنەكراوە كە ڤاكسینیان وەرگرتوە
  2021-05-07       402       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیكردەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون لەنێو ئەو كەسانەدا تۆماركرابێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ هەینی، بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستی بەڕەمسی هیچ حاڵەتێكی توشبونی لەنێو ئەو كەسانەدا تۆمارنەكردوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتوە.

سەیف بەدر لەگەڵ ئەوەشدا وتویەتی، رەنگە لەنێو ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتوە توشبون بە كۆرۆنا تۆماربكرێت بەڵام توشبونیان بەسوكی دەبێت و پێویست ناكات داخڵی نەخۆشخانە بكرێن.

ئەو لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دوای ئەوە دێن كە بەشێك لە هاوڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان باسیان لەوە كردبو، هەندێك لە هاوڵاتیان لەدوای وەگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، توشی ڤایرۆسەكە بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×