تەندروستی عێراق: ژمارەی توشبون‌و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا زۆر کەمیکردووە
  2021-05-07       459       
وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ بەبەراورد بەچەند هەفتەی رابردو، ژمارەی توشبون‌و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا زۆر کەمیکردووە.

ئاوێنه‌:  سەیف بەدر، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق ب ماڵپەڕی "بغداد الیوم"ی راگەیاندووه‌، بەبەراورد به‌چەند هەفتەی رابردو، ژمارەی توشبون‌و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی‌ كۆرۆنا زۆر کەمیکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کردەوە هێشتا مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە لەعێراق‌و جیهان ماوەو کۆتایی نەهاتووە.

ناوبراو ده‌ڵێت، هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق زیاتر رو لەناوەندەکانی پێدانی ڤکسینەکانی دژە کۆرۆنا دەکەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر کەمبونەوەی ڕێژەی توشبون دەبێت.

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، وەزارەتی تەندروستی بەڕەسمی هیچ حاڵەتێكی توشبونی لەنێو ئەو كەسانەدا تۆمارنەكردوە كە ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنایان وەرگرتوە.

بەدر باسی لەوەشکردووە، دەرکەوتنی‌ ڤایرۆسی‌ گۆڕاوی‌ هندی‌ بەئاڵنگارییەکی‌ نوێ دادەنرێت‌و بەدڵنیاییشەوە عێراقیش لەبازنەی‌ ئەو مەترسییە بەدور نییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×