"پێویست به‌به‌یاننامه‌ ناكات، سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و دو جێگره‌كه‌ی‌ ده‌توانن بڕیاری‌ ئازادبون بۆ سزادراوانی‌ بادینان ده‌ربكه‌ن"
  2021-05-07       1333       
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق داوا له‌نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و شێخ جەعفەر شێخ مسته‌فاو مستەفای سەید قادر جێگرانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كات كه‌ فه‌رمانی‌ لێخۆشبون بۆ سزادراوانی‌ بادینان ده‌ربكه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت، ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌ی‌ ناڕه‌زایی پێویست نییه‌.

ئاوێنه‌: غالب محه‌مه‌د داواكارییه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و "باڵێكی" پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كردوه‌و ده‌ڵێت، "گەر ئێوە ڕاست دەكەن‌و لەگەڵ دەنگە ئازاو بوێرەكانی بادینانن،  پێویست بەبەیاننامە دەرکردن ناكات، چونكە دەسەڵاتی یەكەم‌و كۆتا لای ئێوەیە، ئەویش سەرۆكایەتی هەرێمە كە خۆی دەبێنێتەوە لەسێ كەس (نێچیرڤان بارزانی، شێخ جەعفەر، مستەفای سەید قادر)، گەر ئێوە بوێرن‌و ئازان، وەك خۆتان دەڵێن پاشكۆی كەس نین، دەی فەرمون ئەوە ئەرزو ئەوە گەز، فەرمانی لێخۆشبون بۆ ئەو كەسانە دەربكەن."

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌، "دەتوانن بەناوی جەژنی رەمەزانەوە فەرمانی ئازادكردن بۆ چەندین زیندانیی تریش دەربكەن، چاوەڕوانین، گەر نا بەیاننامەی حزبەكان لەناو دەسەڵات هیچ گرنگیەكی نییەو نابێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×