ڕاگەیەندراوێک لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە
  2021-05-07       856       
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە په‌یوه‌ست به‌په‌سه‌ندكردنی‌ سزادانی‌ چاكوانانی‌ بادینان ده‌ڵێت، سیستەمی دادوەریی لەهەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لەحکومەت، بۆیە حکومەت به‌هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لەکاروباری دادگاکاندا بکات.  

ئاوێنه‌: ڕاگەیەندراوێک لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچونەوە:

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.  

لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە، لەڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بەداعش. 

ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان،  کاری لە پێشینەمان دەبێت. 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 
2021/5/7
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×