كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2021-05-08       382       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممەی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی باشوری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا خستەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیاو ئاسمانی پارێزگای كەركوكیش ساماڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو لە هەولێر 34 پلە، لە سلێمانی 32 پلە، لە دهۆك 34 پلەو لەكەركوك 35 پلەی سەدی دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كەشناسی ئاسمانی سبەی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئاسمانی پارێزگای كەركوكیش لەنێوان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت.

كەشناسی هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو لە هەولێر 35 پلە، لە سلێمانی 34 پلە، لە دهۆك 35 پلەو لەكەركوك 37 پلەی سەدی دەبێت.

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×