پارتی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە: ئەوەی رویداوە رونەو ئاسایشی هەرێم كراوەتە ئامانج
  2021-05-08       511       

مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە بۆ پەسەندكردنی بڕیاری سزادانی پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان، رایگەیاند "مەرج نییە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبونی بڕیارەكان بێت." دەشڵێت: "ئەوەی رویداوە رونە." و "هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج."

ئاوێنە: مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دور لە رەچاوكردنی سەروەری یاساو رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نییە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبونی بڕیارەكان بێت."

بەپێی قسەی مەكتەبی سیاسی پارتی "ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین."

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نییە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبونی بڕیارەكان بێت.

ئەوەی رویداوە رونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.

ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین.

هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێشەوەی هەمو هەوڵێكی دیكەوە بن.

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

8ـی 5ـی 2021

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×