ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: ژمارەی توشبوان بەشێوەیەكی بەرچاو داكشا
  2021-05-08       681       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو داكشاوەو هاوكات 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە شەش حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 156 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 281 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و یەك هەزارو 88 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 11 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×