فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای ئاسۆس لە شارباژێر بۆردومان دەكەن
  2021-05-08       485       

ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی دو شوێنیان لە چیای ئاسۆس لە ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی كرد.

ئاوێنە: كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت به ماڵپەڕی رەسمی یەكێتی راگه‌یاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  سه‌عات 10:10 خولەك‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا بۆردومانی دو شوێنیان له‌چیای ئاسۆسی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بو.

وتیشی: فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ساڵی 2017وه‌ ناوبه‌ناو چیاكانی قه‌زای ماوه‌ت به‌بیانوی بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كەن و زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×