كرێكارێك لەلایەن وەستاكەیەوە بەچەقۆ كوژرا
  2021-05-08       975       


لەشاری سلێمانی و لەكاتی كاركردندا كرێكارێك لەلایەن وەستاكەیەوە بەچەقۆ كوژرا.

ئاوێنه‌: پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لە گەڕەكی گردی سەرچناری شارەكە، لەشوێنی كارەكەیان دەمەقاڵێ لە نێوان وەستایەك و كرێكارێكدا ڕوویداوەو بەو هۆیەوە بووە بەشەڕیان.

باسیش لەوەكراوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ وەستاكە چەقۆیەكی لە كرێكارەكە داوەو كوشتوویەتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە كرێكارەكە تەمەنی (17) ساڵەو دوای رووداوەكە تەرەمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×