كازمی: لیژنەیەك پێکهێنراوە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێرێت
  2021-05-08       563       

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەك پێکهێنراوە و كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.   

ئاوێنه‌: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كۆمەڵێك لە میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێم رایگەیاند، ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر پڕۆژەی بودجە و مادەی 11 باش بوو و بە وردی كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوولا.   

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی، ئێمە جدین لە جێبەجێکردنی یاساکە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئێستا لیژنەیەك كار دەكات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان.   
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×