ئاراس شێخ جەنگی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
  2021-05-09       1670       

ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەیجێکی ساختە سەرنجێکی لەسەر ڕوداوی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی  بە ناوی ئەو بڵاوکردوەتەوە، کە دورە لە راستیەوە.

ئاوێنه‌: ئاراس شێخ جەنگی لەرونکردنەوەیەکدا، رایگەیاندوە، پەیجێکی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە سەرنجێکی لەسەر ڕوداوی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە ناوی ئەو بڵاوکردوەتەوە کە دورە لە راستیەوە و هیچ جۆرە نوسین و سەرنجێکیان لەو بارەوەیەوە بڵاو نەکردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "‎ئاشکرایە کە ئەو لایەنەی کە زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لە دژی دژەتێرۆر داوە بە میدیا جیهانییەکان و هەوڵی شێواندنی راستیەکان دەدات، هەمان ئەو لایەنەیە کە ئەو پەیج و ئەکاونتە ساختانەی دروستکردوە و لێدوان و نوسین بە ناوی ئاراس شێخ جەنگی بڵاو دەکاتەوە".

وتەبێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر ئەمڕۆ یەکشەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شه‌وی 8ی ئایار راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕون تۆمه‌تی به‌شداربون له‌ كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له‌ شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان هاتوه‌، گه‌رچی ئێمه‌ نازانین كه‌ نوسه‌رانی راپۆرته‌كه‌ مه‌به‌ستیان له‌ كام هێزی دژه‌ تیرۆره‌ له‌ كوردستان، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ‌‌ تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دو هێزی پێشمه‌رگه‌ و دو ئاسایش و دو هه‌واڵگری و دو دژه‌ تیرۆر له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ وه‌ك هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربون و به‌شداربونی هێزه‌كه‌مان له‌ كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌دده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وا حه‌قی وایه‌ خۆیان رونكردنه‌وه‌ بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ "ئێمه‌ ئاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین و ئه‌وان له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن".

وتەبێژی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر باسی لەوەشکردوە، "ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوه‌ و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به‌ تیرۆریزمی كردوه‌ کە قاسمی سڵێمانییش تیایدا دەجەنگا، ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته‌، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچو".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×