ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 704 توشبو، نۆ گیانلەدەستدان
  2021-05-09       359       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 704 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات نۆ توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە پێنجیان لە دهۆك بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 195 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زۆر زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 704 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و یەك هەزارو 320 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 5 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×