قائیقمامی سلێمانی رایگەیاند؛ له مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌ت 122 شوێنیان روبه‌ڕوی داخستن كردونه‌ته‌وه و 550 خاوه‌ن شوێنیان
ئاگادار كردونەته‌وه جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماری كار‌و
چاركییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی له مانگی ره‌مه‌زاندا ئاشكراكرد، رایگه‌یاند:"لیژنە
هاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى لە مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر له حەوت هەزارو 815
سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره 825 پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان له شوێنه‌كان تۆماركردوه‌و 550 ئاگاداری‌یان داوه‌ته خاوه‌ن شوێنه‌كان
كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و جارێكی دیكه سه‌رپێچی نه‌كه‌نه‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان روبه‌ڕوی داخستن و رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه."
وتیشی: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی
دیكه‌ی كاركردن و پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هه‌روه‌ها دانان و عه‌مباركردنی
خواردن و خواردنه‌وه له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی 122 شوێنیان داخستوە و 12 شوێنیشیان داوەتە دادگا.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی راشیگه‌یاند: به شێكی زۆری ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی
له مانگی ره‌مه‌زاندا خواستی زۆریان له‌سه‌ره شیرینییە، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه
ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە 52 تۆن خواردن و خواردنه‌وه‌دا گیراوە كه به‌شێكی زۆری له
خورما و شیرنییه‌كان پێكهاتوەو له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن، شوێنکاره‌كان
به‌بڕی 48 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار سزای دارایی دراون و به‌پێی یاسا و رێنماییه
داراییه‌كان ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.