مەسرور بارزانی: 11 مانگە عێراق بەشە بودجەی هەرێمی نەناردوە
  2021-05-09       293       

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌و ماوه‌ی 11‌ مانگه‌ حكومه‌تی عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ناوه‌ستین.

ئاوێنە: ئەو قسانەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە میانی وتارێكیدا هاتن لە رێوڕەسمی كردنەوەی پڕۆژه‌ی تەلەفریكی چیای زاوای گه‌شتیاری له‌ دهۆك.‌

مەسرور بارزانی، ئاماژه‌ی به‌ دۆسیه‌ی شایسته‌ داراییه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی تائێستا نه‌گه‌یشتوه‌ و رونیشی كرده‌وه‌ "ماوه‌ی 11‌ مانگه‌ حكومه‌تی عێراق به‌شی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان و ناوه‌ستین و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژی له‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×