مستەفا كازمی: بەمزوانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە دەنێردرێت
  2021-05-09       570       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێر، ئەمڕۆ لە سەردەمی زێڕینی خۆیاندان و دەشڵێت: بەمزوانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە دەنێردرێت. هەروەها سەبارەت بە كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا وەفدێك دەچێتە هەرێمی كوردستان و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان پێشنیارێك دەخاتە بەردەم هەولێر.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن كە ئەمشەو یەكشەممە، بڵاوكرایەوە، رایگەیاند، پەیوەندییەكانی بەغداو هەولێر ئەمڕۆ لە سەردەمی زێڕینی خۆیاندان و كارم لەگەڵ سەركردە كوردییەكان كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێكتێنەگەیشتنەی لەنێوان بەغداو هەولێر هەبو.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی"پێویستمان بە بونیادنانی متمانە هەیە لەنێوان كوردو عەرەب بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ناوچە جێناكۆكەكان."

ئاشكراشیكرد، ئەم هەفتەیە وەفدێك دەچێتە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان.

جەختیشی كردەوە كە بە پێشنیارێك كە بەغدا پێشكەشی هەولێری دەكات كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان چارەسەردەكەین.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بە ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان، كازمی وتی"بەمزوانە شایستە داراییەكان دەگەنە هەرێم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×