مستەفا كازمی: هیچ بڕیارێكم بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان نەبوە
  2021-05-09       388       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری كشانەوە لە هەڵبژاردنەكان لە ساتی یەكەمەوە داوەو هیچ بڕیارێكیشم نەبوە بچمە نێو هەڵبژاردنەكان یاخود بە حیزبێك بەشداری بكەم.

ئاوێنە: ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن كە ئەمشەو یەكشەممە، بڵاوكرایەوە، لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە، راشیگەیاند، پڕۆژەی سیاسی من سەركەوتنی هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانەیە.

وتیشی"هەندێك هەوڵی بە شەیتانكردنی سەرۆك وەزیرانیان دا، بەڵام من بەڵێنی خۆم بردە سەر كە بێلایەن بم."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×