وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم: نۆ بەنداوی ستراتیژی گەورە دروست دەكرێن
  2021-05-09       1141       

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی روبەڕوبونەوەی وشكەساڵیدا، نۆ بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن و خشتەی بەنداوە پێشنیاركراوەكانیش بڵاودەكاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەكۆبونەوەیەكی تایبەتی نێوان هەردو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا، دروستکردنی ئەو بەنداوە ستراتیژییانە لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکراوە.

هەرلە کۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕوی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن بەمەبەستی دروستکردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێرییە گەورەکان كە بەشێکە لەو هەڵمەتەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی روبەڕوبونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردوە.

بەپێی خشتەی بەنداوە ستراتیژییە پێشنیارکراوەکان، سیانیان لە پارێزگای هەولێر، سیانیان لە پارێزگای سلێمانی و سیانەكەی دیكەیان لە پارێزگای دهۆك دروست دەكرێن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×