سیستانی بڕی سەرفیترەی پێچەوانەی سوننەکان دیاریکرد
  2021-05-10       1070       
میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردەوە، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عیراق بڕی هەزار و 500 دیناری عیراقی وەک سەرفیترە دیاریکرد، کە دەکاتە نیوەی بڕی سەرفیترەی سوننەکان کە سێ هەزار دینارە.

ئاوێنە: میدیا عیراقیەکان بڵاویانکردەوە، سیستانی بڕی هەزار و 500 دیناری وەک سەرفیترەی بۆ هەر کەسێك دیاریکرد، ئاماژەی بەوەشداوە، دەتوانرێت بڕی سێ کیلۆ ئارد وەک سەرفیترە بۆ هەرکەسێك ببەخشرێت.

لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی رایگەیاند، هەر تاکێکی خێزان سێ هەزار دینار سەرفیترەی دەکەوێت و هەر مسوڵمانێکیش بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزاری دانراوی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، ئەوا بۆ هەر ملیۆنێکی دەبێت 25 هەزاری وەک زەکات ببەخشێت.

ساڵانە و لە مانگی رەمەزاندا، زانایانی ئایینی ئیسلامی هەر وڵاتێک کۆدەبنەوە و دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و شەرعی وڵاتەکەیان، بڕی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی ئەو ساڵە دیاریدەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×