عێراق.. قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بۆ 10 رۆژ دەستی پێکرد
  2021-05-12       356       

لە عێراق، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستی پێکرد.

ئاوێنه‌: لە کاتژمێر 12ـی نیوەشەوی رابردوو (شەوی سێشەممە لەسەر ئەمڕۆ چوارشەممە 12-5-2021)، بۆ ماوەی 10 رۆژ، هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی عێراق، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە تەواوەتی قەدەغە کرا.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 122 هەزار و 914 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 15 هەزار و 834 کەس گیانیان لەدەست داوە.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×