به‌ھۆی نزیكبوونه‌وه له‌واده‌ی پێگه‌یشتنی كاڵه‌ك و شوتی و به‌رھه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆ، حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شوتی بۆ ناوخۆی عیراق قه‌ده‌غه بكات.
ئاوێنه: حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، له رۆژی 11ی ئایاره‌وه ھاورده‌كردنی كاڵه‌ك و شوتی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
ھه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا ھاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له رۆژی 11ی مانگه‌وه ھاورده‌كردنی ئه‌و به‌رھه‌مه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌ڵام 10 رۆژ واده‌ش دراوه به‌و بازرگانانه‌ی كه پێشتر مۆڵه‌تی ھاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر نه‌كه‌ن و شوتی و كاڵه‌كه ھاورده‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌رگرتنه له زیانی جوتیارانی عیراق كه ساڵانه به‌ھۆی ھاورده‌كردنی به‌رھه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له سوریا و ئێران و توركیاوه به ملیۆنان دینار زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.