فڕۆكەكانی ئیسرائیل باڵەخانەی پۆلیسی غەزەیان وێرانكرد
  2021-05-12       325       

هێرشە هەواییەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەردەوامە بۆ سەر غەزە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكی هەواییدا بە تەواوی باڵەخانەی بارەگای سەرەكی پۆلیسی غەزە وێرانكرا.

ئاوێنه‌: وەزارەتی نێوخۆی غەزە رایگەیاند فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتەسەر باڵەخانەی پۆلیسی غەزە، باڵەخانەكە بە تەواوی وێران بووە.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لە زنجیرەیەك هێرشدا ماڵی سەركردەی گرووپە چەكدارەكانی غەزەیان لە باشووری شارەكە بۆردومان كردووە.

بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە 35 هاووڵاتی كوژراون و 233ی دیكەش بریندار بوون لە سنووری غەزە.

ماوەی دوو رۆژە شەڕی توند لە نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكانی غەزەدا دەستیپێكردووە، هەردوولایەن بۆردومانی شوێنە سڤیلەكانی یەكدی دەكەن.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×