سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی: پێویستە عەرەبی سوننەش نوێنەری لەنێو پەرلەمان و حکومەتی هەرێمدا هەبێت
  2021-05-12       547       

سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لەپارێزگای کەرکوک بەپێویستی دەزانێت هاوشێوەی تورکمان و پێکهاتەکانی تر، عەرەبی سوننەش نوێنەریان هەبێت لەنێو پەرلەمان و حکومەتی هەرێمدا. لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكەركوك دەڵێت: دانیشتوانی کەرکوک بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە متمانەیان بە حیزبەکان نەماوە، هۆکارەکەشی بۆ تێوەگلانی حیزبەکان لە ناکۆکی تایەفی و دانەنانی خەڵکی باش لە پۆستەکاندا دەگێڕێتەوە.

ئاوێنە: شێخ ڕەعد عوبەیدی، سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لەکەرکوک، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند "توندکردنەوەیەکی ڕون هەیە لە نێو لیستە عەرەبیەکاندا، بۆیە یەک نەبوین و بەلیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکەین، ئەمە مانای ئەوەش نییە لیست و پێکهاتەکانی تریش ناکۆکیان تێدا نەبێت، هۆکاری جیایی لەنێو ماڵی عەرەبی سوننەدا، بێگومان بەرژەوەندی تایبەتە، پاڵپێوەنانیش هەیە، تا عەرەبی سوننە یەک نەبێت و سەنگی نەبێت لەپەرلەمانی عێراق."

عەرەبی سوننە لەکەرکوک بەسەروی 8 لیست بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات، سێ کورسی پارێزگاکە لە بازنەی خۆراوای کەرکوک بۆ ئەم پێکهاتە یەکلایی بوەتەوە، بەڵام سەرباری پەرتەوازەییان، خۆیان کار بۆ بەدەستهێنانی کورسی چوارەمیش دەکەن.

دەربارەی ڕای عەرەبی سوننە بەرامبەر گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک، شێخ ڕەعد عوبەیدی، وتی"مادام پارتی دیموکرات لەبەغدا کاردەکات، مافی کارکردنیشیان لە کەرکوک هەیە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بونی هەیەو نوێنەری لەنێو حکومەت و پەرلەمان هەیە، هەروەها پارتی دیموکراتیش نوێنەری لە نێو حکومەت و پەرلەمان هەیەو لەبەغدا کاردەکات، بۆیە هیچ لاریەک نییە، بارەگایان لەکەرکوک هەبێت، بەڵام بارەگا تەنها بۆ کاری حیزبی، نەک کاری سەربازی و ئەمنی."

لەبەشێکی تری گفتوگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شێخ ڕەعد عوبەیدی، سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لەکەرکوک، گەڕانەوەی پێشمەرگەی بۆ کەرکوک ڕەتکردەوە بێ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردوی پارێزگاکە، وتی"گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک بەبێ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردو، کێشەی تر لەنێو کۆمەڵگای کەرکوکدا دروست دەکات، پێشمەرگەش قوربانی داوەو بەرگری لەکەرکوک کردوە، بەڵام دەبێت چارەسەری ئەو هەڵانە بکرێت لەڕابردو ڕویاندا، دەبێت لایەنی بەرامبەر دان بەو هەڵانەدا بنێت بەرامبەر عەرەبی سوننە ئەنجامیدا، هەر لە وێرانکردنی گوندەکان و دەستگیرکردنی خەڵکی عەرەب."

لەکۆتایی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سەرۆکی پرۆژەی عەرەبی لەکەرکوک، بەپێویستی زانی هاوشێوەی تورکمان و پێکهاتەکانی تر، عەرەبی سوننەش نوێنەریان هەبێت لەنێو پەرلەمان و حکومەتی هەرێمدا، وتی" نەتوانراوە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی عەرەبی سوننە بکرێت، ئەگینا دەبێت دەستپێشخەری بکرێت بۆ دانانی نوێنەری عەرەبیش لەنێو پەرلەمان و حکومەتی هەرێمدا."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×