ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 755 توشبو، چوار گیانلەدەستدان
  2021-05-12       450       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 755 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات چوار توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت هەزارو 56 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 755 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و یەك هەزارو 123 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 2 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×