مەسرور بارزانی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر دا
  2021-05-12       514       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی بە خاوە زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر دا كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كێشەكانیان چارەسەردەكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارو پارێزگاری هەولێر، رونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی کێشەو گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕو، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوەو پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێدەکات."

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راسپاردوە، لەشوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەربکەن و خزمەتگوازری پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زودا، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×