رێباز حەملان: دوای جەژن پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت
  2021-05-12       432       

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای جەژنی رەمەزان، پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.

ئاوێنە: رێباز حەملان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند"پاش جەژنی رەمەزان بودجەی ھەرێم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و لەگەڵ ھاتنی مافەداراییەکانی ھەرێمیش لەبەشە بودجەی 2021ی بەغدا ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنە دی."

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی"لەم قۆناغەدا بە پێکەوەیی و لە خۆبوردەیی دەتوانین خزمەتی ھەرێمەکەمان و ھاونیشتمانیان بکەین، ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ ئارام کردنەوەی دەرونی خەڵک و کاری زیاتر بکەین لە جێبەجێکردنی بریارەکانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شارو شارۆچکەکانمان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×