سەڵاحەدین بەهادین: كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیاری لەسەر دامەزراوەی دادوەری دروستكردوە
  2021-05-12       509       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی لە هەرێم كەوتوەتە ژێر پرسیارەوە.

ئاوێنە: ئەو وتانەی سەڵاحەدین بەهادین، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی پەیامێكی پیرۆزباییدا هاتون بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە.

سەڵاحەدین بەهادین لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە وێڕای بونی چەند حاڵەتێكی دڵخۆشكەر لە ئێستای هەرێمی كوردستاندا، "بەڵام جێگەی داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەداو لەم بۆنە پیرۆزانەشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەبینین."

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی لەنێو ئەو حاڵەتە نەخوارزاوانەوە ئاماژەی بە بەردەوامی "كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی موچەو بێكاری و ناسەقامگیری ئابوری" و داوەو هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە "لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی كەوتوەتە ژێر پرسیارەوە."


كوردی ـ عربی - به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ - الأمين...

Posted by ‎Salahuddin M. Bahauddin صلاح الدين محمد بهاء الدين‎ on Wednesday, May 12, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×