نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا دەكات جەژن لە ناوخۆی هەرێم و لە تەواوی
عێراق بكرێتە دەرفەتێك بۆ پێچانەوەی یەكجاریی لاپەڕەكانی رق و یەكترشكاندن و دەستپێكی
سەرەتایەكی تازەی تەبایی و هاریكاریی نێوان لایەن و پێكهاتەكان بۆ چارەسەركردنی
كێشەكان و تێپەڕاندنی قەیرانەكان.
ئاوێنە:
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی
رەمەزانەوە، رایگەیاند"با هه‌مومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يه‌كترقبوڵكردن
بكه‌ينه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و
به‌ره‌و داهاتويه‌كى باشتر، ئاسودهيى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و
ئازادييهكان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين."
سەرۆكی هەرێم وتوشیەتی"با له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له
ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق
و يهكترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نيازێكى پاكه‌وه بيكهينه ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى
تازه‌ى تهبايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌مو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى
ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و هه‌مومان له ئاست بهرپرسياريهتيى
مرۆيى و نيشتمانيماندا بين."
دەقی پەیامەكەی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده
و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خێر و خۆشى و ئاسودهيى
بۆ هه‌موان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، جه‌ژن و پشويهكى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانى
داهاتومان له دۆخێكى باشتر و دور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌يران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه.
با هه‌مومان
مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان
و ده‌وروبه‌رمان و هه‌موان، بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى
داهاتومان. با هه‌مومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يه‌كترقبوڵكردن بكه‌ينه‌وه،
تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتويه‌كى
باشتر، ئاسودهيى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييهكان و ياسا و دادگه‌رى
هه‌نگاو بنێين.
با له ناوخۆى
هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى
يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق و يهكترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نيازێكى پاكه‌وه
بيكهينه ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى تهبايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌مو
لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان
و هه‌مومان له ئاست بهرپرسياريهتيى مرۆيى و نيشتمانيماندا بين.
جه‌ژنى هه‌موان
پيرۆز بێت، هه‌مو ساڵێك به خۆشى.