بەرهەم ساڵح بۆ مەحمود عەباس: ئیدانەی ئەو سەرکوتکارییە دەكەین كە روبەڕوی گەلی فەلەستین بۆتەوە
  2021-05-12       390       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆكی فەلەستیندا، بەتوندی ئیدانەی ئەو "سەركەوتكارییە"ی كرد كە گەلی فەلەستین روبەڕوی دەبێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق،بەرهەم ساڵح، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین ئەنجامدا، "سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی قودس و فەلەستین، کە تیایدا گەلی فەلەستین روبەڕوی پێشێلکاری و دەستردێژی نامرۆڤانە بوەتەوە."

بەرھەم ساڵح "بەتوندی ئیدانەی ئەو سەرکوتکارییەی کرد کە گەلی فەلەستین روبەڕوی دەبێتەوە، ھەروەھا ترس و تۆقاندنی نوێژخوێنان و گەمارۆدانی حەرەمی قودسی پیرۆزی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کرد."

ھاوکات سەرۆك كۆماری عێراق جەختیکردەوە لە "پێویستی راگرتنی دوژمنکاری و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیل کە دژ بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە."

بەرهەم ساڵح جەختیشیكردەوە لەسەر "هەڵوێستی نەگۆڕی گەل و حکومەتی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی فەلەستین و پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین بۆ ھێنانەدی داوا رەواکانی بۆ بەدەستھێنانی دەڵەوتێکی سەربەخۆ."

سەرۆک کۆمار ئاماژەشیکرد بە "پێویستی کاری هاوبەش و کارا لە پێناو کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکان و پارێزگاریکردن لە مافی گەلی فەلەستین و رێگریکردن لەو دەستدرێژیانەی کە روبەڕوی دەبێتەوە."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەلای خۆیەوە مەحمود عباس، سەرۆك كۆماری عێراقی ئاگادار کردەوە لەبارەی "پێشهاتەکانی دۆخی قودس و ئەو پێشلێکاریانەی کە گەلی فەلەستین روبەڕوی دەبێتەوە و ستایشی هەڵوێستی عێراقیشی کرد سەبارەت بە ھێنانەدی مافی گەلی فەلەستین و دۆسی دادپەروەرەکەی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×